Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەمەریکا سزاکان لەسەر ئێران لانابات لەپێناو وتوێژکردن لەگەڵیدا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا وتی ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێران لانابات لەپێناو وتوێژکردن لەگەڵیدا.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا کە بە ئینگلیزی بڵاویکردەوە و دواتر بە زمانی فارسیش نوسیویەتی " وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئێران ئارەزووی وتوێژکردنی هەیە لەگەڵ ئەمەریکادا بەڵام سەرەتا دەیەوێت سزاکان لاببرێن. نەخێر سوپاس!."

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیر شبیگڵ وتی ئێران هێشتا کراوەیە لەبەردەم وتوێژەکان لەگەڵ ئەمەریکادا ئەگەر سزاکان لاببرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG