Accessibility links

سەرۆک ترامپ هۆشیاری دەداتە ئێران


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هۆشیاریدایە ئێران و وتی ئاگاداری ئەو هەڕەشانە بن، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەو ئاستەی بۆی دیاریکراوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا زیاتر دەپیتێنێت.

سەرۆک ترامپ وتی " هەر ئێستا ئێران ئاگادارییەکی نوێی بڵاوکردەوە. ڕۆحانی دەڵێت ئەوەندەی بیانەوێت یۆرانیۆم دەپیتێنن، ئەگەر هیچ ڕێكەوتنێکی نوێ نەبێت."

وتیشی " ئاگاداری هەڕەشەکان بن، چونکە لەوانەیە ئەوە زیانێکتان پێ بگەیەنێت کە پێشتر هیچ کەس زیانی وای پێنەگەیشتبێت."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆحانی ڕایگەیاند وڵاتەکەی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەو ئاستەی بۆی دیاریکراوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 زیاتر دەپیتێنێت و هەرچەندێکی پێویست بێت دەیپیتێنیت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG