Accessibility links

سەرۆک ترامپ: لەم هەفتەیەدا ڕێوشوێن دژی چین دەگرینەبەر


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی خۆی ئامادە دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی چین بەهۆی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا. بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ڕێوشوێنەکان نەدا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر چیندا بەهۆی کارەکانی ئەو وڵاتەوە لە هۆنگ کۆنگ، سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە ئێستادا هیچ ناکەین. پێم وایە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت بەلاتانەوە. بەڵام ئەمڕۆ باسی لێوە ناکەم."

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەرۆک ترامپ وتی " هەواڵەکەتان پێدەگات، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، پێم وایە شتێکی زۆر بەهێز دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG