Accessibility links

کۆمپانیای تویتەر وێنەیەک لە پـۆستێکی سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەر لادەبات


کۆمپانیای تویتەر وێنەیەکی سڕیوەتەوە لە تویتەرەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمەش بەهۆی وەک کۆمپانیاکە دەڵێت مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکەی نەبووە.

سەرۆک ترامپ لە 30 مانگی شەش ئەو وێنەیەی لەسەر تویتەرەکەی دانابوو، بەڵام دواتر کە ڕاپـۆرت کرابوو کە بە بەکارهێنانی ئەو وێنەیە یاساکانی مافی چاپ و بڵاوکردنەوە (Copyright) ی پـێشێلکردووە، کۆمپانیای تویتەر وێنەکەی لابرد.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت خاوەنی وێنەکە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزە کە لە مانگی نۆی ساڵی 2015 لەگەڵ ڕاپـۆرتێکی لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەو کاتەی سەرۆک ترامپ بڵاویکردبووەوە.

تویتەر هەرچەندە کۆمپانیایەکی ئەمەریکایـیە و بارەگاکەی لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیایە، دەسەڵاتی هەیە ڕێوشوێنی پـێویست لە بەرامبەر پـۆستەکانی سەرۆکی وڵاتەکەش بگرێتەبەر، چونکە یاسا لە ئەمەریکا سەروەرە.

XS
SM
MD
LG