Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی ڕاگرتنی هەمیشەیی یارمەتیە داراییەکان دەکات بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی ڕاگرتنی هەمیشەیی یارمەتیە داراییەکانی ئەمەریکای کرد بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمەش ئەگەر لە ماوەی 30ڕۆژدا چاکسازی لە ناو ڕێکخراوەکەدا نەکرێت.

مانگی ڕابردوو سەرۆک ترامپ یارمەتیە داراییەکانی ئەمەریکای بۆ ڕێکخراوەکە ڕاگرت و ڕەخنەی توندی لێگرت لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی زانیارییە " چەواشەکارییەکانی چین " لەسەر ڤایرۆسەکە.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم وتی " ئەگەر ڕێکخراوەکە لە ماوەی30 ڕۆژدا چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام نەدات ئەوا ڕاگرتنی کاتی یارمەتییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێکخراوەکە دەگۆڕم بۆ هەمیشەیی و چاو دەخشێنمەوە بە ئەندامبوونمان لە ڕێکخراوەکەدا."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ وتی شێوازی مامەڵەکردنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا جێی داخ بوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG