Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت خوازیارە بە زووترین کات هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت شەڕی دژی داعش بەرەو کۆتایی دەڕوات و خوازیارە هێزەکانی ئەمەریکا بە زووترین کات لە سوریا بکشێنەوە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سـپی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی " دەمەوێت هێزەکانمان بۆ وڵات بگێڕنمەوە. دەمەوێت دەسـتبکەین بە بنیادنانی وڵاتەکەمان."

گوتیشی سەبارەت بە نەهێشتنی داعش، نزیکبووینەتەوە لەوەی ئەرکەکەیان تەواوبکەن، بۆیە لە زووترین کاتدا بڕیاری خۆی بۆ کشانەوەی هێزەکان دەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لەم بارەیەوە لەگەڵ هاوپەیمانان ڕاوێژدەکات و گوتی ئەگەر عەرەبستانی سعودیـیە زۆر بە لایەوە گرنگە لە سوریا بمێنینەوە با پارەی خەرجیـیەکانی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دابین بکات.

XS
SM
MD
LG