Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا هیچ کات بەم شێوەیە خراپ نەبوون


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا هیچ کات بەمشێوەیە خراپ نەبووە.

ماوەیەکی کەم پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا لە هیلینسکی، سەرۆک ترامپ وتی " پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیادا هیچ کات بەم شێوەیە خراپ نەبووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گەمژەیی ئەمەریکا و ئەم کەمپینە دروستکراوە خراپەوە."

هەروەها لە تویتێکی تردا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، سەرۆک ترامپ نوسیویەتی " کۆمەڵێک پەیوەندیی تەلەفونی زۆرم بۆ هاتووە لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆوە و تیایاندا سوپاسم دەکەن لەسەر ئەوەی یارمەتیم داون هەموویان کۆبکەمەوە تاوەکو گرنگی بدەن بە پابەندبوون بە خەرجییەکانەوە لە ئێستا و داهاتووشدا. کۆبوونەوەیەکی مەزنمان ئەنجامدا و زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە شێوەیەکی نادروست ڕووماڵیان کردووە. هاوپەیمانێتی ناتۆ ئێستا بەهێز و دەوڵەمەندە."

XS
SM
MD
LG