Accessibility links

سەرۆک ترامپ: دانانی سنوورێک بۆ مەشقە سەربازییە هاوبەشەکان لەگەڵ کۆریای باشووردا پارەیەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هۆکار لەوەی کە دەیەوێت سنوورێک دابنێت بۆ مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا لەگەڵ کۆریای باشووردا ئەوەیە کە سەدان ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، ئاماژەشی بەوەدا ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆریای باکووریشدا کەم ببێتەوە.

سەرۆک ترامپ دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون سەرکەوتوو نەبوو لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی، لە تویتەر نوسی " ئەمە هەڵوێستی من بووە ماوەیەکی زۆر پێش ئەوەی ببمە سەرۆک."

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و سوپای کۆریای باشوور ڕۆژی شەممە بە فەڕمی کۆتایی هاتنی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوانیان ڕاگەیاند کە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بەڕێوەدەچوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG