Accessibility links

دۆناڵد ترەمپ: سەدام بەدکاربوو بەڵام تێرۆرستانی دەکوشت


دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕوان‌دەکرێت بـبێتە کاندیدی کۆماریـیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دەڵێت سەدام حسێن دیکتاتۆری پـێشووی عێراق هەرچەندە کەسێـکی بەدکاربوو، بەڵام تێرۆرستانی دەکوشت.

شەوی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لە شاری ڕاڵی ویلایەتی نۆرث کارۆلینا بە لایەنگرانی گوت " سەدام حسێن پـیاوێـکی لە ڕادەبەدەر بەدکاربوو، بەڵام دەزانن چ شتێـکی بە باشی کردبوو؟ کوشتنی تێرۆرستان بوو، زۆر بە باشی ئەم کارەی کردووە، هەر نەیپـرسیوە مافەکانیان چیـیە یان بچێت وتووێژیان لەگەڵدا بکات، ئەگەر تێرۆرستی بگرتایە ئەوا لەناوی دەبرد."

پاشان لە درێژەی قەسەکانی گوتی " ئەمڕۆ عێراق بووەتە زانکۆی هارڤەرد بۆ تێرۆرزم، ئەگەر بتەوێت ببیت بە تێرۆرست، ئەوا بڕۆ بۆ عێراق."

بەڵام لە ساڵی 2003 کاتێـک هێزەکانی ئەمەریکا سەدامیان لە بن زەوی دەرهێنا و دەسـتگیریان کرد، دۆناڵد ترەمپ پـشتیوانی لەم کارە کرد.

لە چاوپـێکەوتنێـکیدا لەگەڵ کەناڵیFox News گوتبووی " هەندێـک خەڵک لەگەڵ ئەم کارەن و هەندێـکیش نا، بەڵام ئیدی ئێمە لەوێـین و کە لەوێش بووین دەبێت سەدام حسێن لابەرین. ئەوان (سەربازەکان) کارەکەیان ئەنجام دا، ڕەنگە بەو خێرایـیە نەبووبێت کە پـێشبینیمان دەکرد، بەڵام لە کۆتایـیدا هەر دۆزیانەوە، ئەمەش ڕۆژێـکی مەزنە بۆ ئەم وڵاتە."

XS
SM
MD
LG