Accessibility links

پارێزەری سەرۆک ترامپ: سەرۆک لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیە


یەکێک لە پارێزەرانی سەرۆک ترامپ وتی سەرۆک ترامپ لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیە لە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی پێشووی ئەمەریکادا.

پارێزەری سەرۆک ترامپ جەی سێکولۆ لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ ئێن بی سی و سی ئێن ئێندا وتی " سەرۆک ترامپ لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیە لەلایەن ڕۆبەرت مولەری لێکۆڵەرەوەی تایبەتەوە." هەرچەندە سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی وتی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لەلایەن ڕۆبەرت مولەرەوە.

مولەر، بەڕێوبەرێکی پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بووە و مانگی پێشوو وەکوو لێکۆڵەرەوەی تایبەت دەستنیشانکرا بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئایا کەمپینەکەی سەرۆک ترامپ بەشێوەیەکی نایاسایی پەیوەندیی هەبووە لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیادا یاخوود نا، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوەی کە ئایا سەرۆک ترامپ لە دەرکردنی جەیمس کۆمیدا بەربەستی داناوە لەبەردەم یاسادا یاخوود نا. سەرۆک ترامپ لەکاتێکدا جەیمس کۆمی بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای دەرکرد کاتێک کۆمی خەریکی لێکۆڵینەوە بوو سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیی نێوان کەمپینەکەی سەرۆک ترامپ و ڕوسیا.

کۆمی لەماوەی ڕابردوودا بە سیاسەتمەدارانی وت سەرۆک ترامپ داوای لێکردووە واز لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی پێشووی ئەمەریکا مایکڵ فڵن و کاربەدەستانی ڕوسیا لە واشنتن بهێنێت و بەتەواوەتی دۆسییەی لێکۆڵینەوەکانی ڕوسیا دابخات، بەڵام کۆمی هیچ کام لەو داوایانەی ئەنجام نەدا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG