Accessibility links

کۆشکی سپی : دانیشتنەکانی کۆنگرێس دەریدەخەن کەمپینی هەڵبژاردنەکەی سەرۆک ترامپ پەیوەندی بە ڕوسیاوە نەبووە


وتەبێژێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پیران دەریخست کە هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی کەمپینی هەڵبژاردنەکەی سەرۆک ترامپ پەیوەندیی هەبووبێت بە ڕوسیاوە

وتەبێژەکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتی " دانیشتنەکان پشتیوانی لەو قسانە دەکەن کە لەسەرەتاوە وتومانە، سەرەڕای هەموو ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەمساڵ ئەنجامدراون هیچ بەڵگەیەک دەرنەکەوتووە کە سەرۆک ترامپ پەیوەندیی هەبووبێت بە ڕوسیاوە."

هەروەها وتیشی دانیشتنەکان دەریانخستووە کە سەرۆک ترامپ هیچ زانیارییەکی نهێنی ئاشکرا نەکردووە کە بووبێتە هۆی ئەوەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی خستبێتە مەترسییەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG