Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت هەرگیز کاری بۆ ڕوسیا نەکردووە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە کاری بۆ ڕوسیا کردبێت و لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا کۆبووبێتەوە و وتی هەرگیز کارم بۆ ڕوسیا نەکردووە و ئاگاداری ئەو نوسراوە وەرگێڕدراوانە نیم.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست کە دەڵێت من وردەکاری کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پوتندا شارۆدتەوە و نوسراوە وەرگێڕدراوەکانم ناردووە، ڕاپۆرتی درۆن. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەدا ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکات کە ئاخۆ سەرۆک ترامپ کار بۆ ڕوسیا دەکات یان نا.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەرگیز کارم بۆ ڕوسیا نەکردووە."

ئەم ڕاپۆرتانەش ترسی لەلای هەریەک لە ئەندامانی کۆماری و دیموکراتەکان بەبێ جیاوازی دروست کردووە.

سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهام وتی بەنیازە پرسیار لە ئێف بی ئای بکات سەبارەت بە ڕاپۆرتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG