Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەنیاز نیە جێگری وەزیری داددی ئەمەریکا لە کارەکەی دووربخاتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بەنیاز نیە جێگری وەزیری داد ڕۆد ڕۆزنستاین لەکارەکەی دووربخاتەوە، ڕۆد بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانە سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا لە ساڵی 2016.

جێی ئاماژەیە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە سەرۆک ترامپ لەوانەیە ڕۆزنستاین لەکارەکەی دووربخاتەوە.

سەرۆک ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا بەنیازە ڕۆزنستاین لەکارەکەی دووربخاتەوە یان نا، سەرۆک ترامپ وتی " نەخێر وا ناکەم. نەخێر."

ڕۆزنستاین ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕەت کردەوە و وتی " هەڵەیە و شتی وا نیە." لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت ڕۆزنستاین کۆمەڵێک پێشنیاری خستۆتەڕوو سەبارەت بە خراپی بەڕێوبەرایەتیی ئەمەریکا، بەڵام هیچ کام لەو پێشنیارانە سوودی نەبووە.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ ڕۆزنستایندا.

وتیشی " پێشتر ڕۆدم نەدەناسی، بەڵام ناسیم و کێشەمان نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG