Accessibility links

ترامپ لە قەدەغەکردنی لە باربردنی منداڵ لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت دەبێت ویلایەتەکان خۆیان بڕیار بدەن


بەربژێری پێشەنگی کۆمارییەکان دانۆڵد ترامپ دەڵێت مافی لە باربردنی منداڵ دەبێت وازی لێبهێندرێت ویلایەتەکان خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن، هەروەها قەدەغەکردنی لە باربردنی منداڵی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕەت کردەوە.

دانۆڵد ترامپ کە ئەگەرێکی زۆری هەیە ببێتە بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وتی " بۆچوونی من ئێستا ئەوەیە کە بڕیارێکی لەباربردنمان هەیە کە لە ڕووی یاساییەوە هەمووان دەیانویست، ویلایەتەکان خۆیان بڕیار دەدەن، ئەوەش لە ڕێی دەنگدان یاخود پڕۆژە یاساوە."

وتیشی " دوای ئەوە هەر بڕیارێک بدەن دەبێت ببێت بە یاسا، لەم حاڵەتەدا دەبێت ببێت بە یاسای ئەو ویلایەتەی کە بڕیارەکەی داوە."

ڕاگەیاندنەکەی ترامپ لەمبارەیەوە چەند هەفتەیەک دوای پرسیار و گومانەکان دێت لەسەر هەڵوێستی ترامپ لە بارەی لە باربردنەوە، لە مانگی دووشدا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە وتی ترامپ بە ڕاوێژکارەکانی وتووە کە بیرۆکەی لە باربردن پێش هەفتەی 16 ی دووگییانی بە دڵە، بەڵام دوودڵ بووە لەوەی بۆ ڕای گشتی بخاتە ڕوو.

لە ساڵی 2022 دا لە فەرمانێکی دادگای باڵای ئەمەریکادا، کە لەلایەن سێ دادوەرەوە پشتگیری لێکرا کە ترامپ هەڵیبژاردبوون، بڕیاری لە باربردنی دایە دەست ویلایەتەکان، ئەمەش وایکرد ویلایەتەکان خۆیان بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن.

ڕکابەرەکەی ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و دیموکراتەکان بەردەوام دەڵێن ئامارەکان دەریدەخەن کە زۆربەی ئەمەریکاییەکان دژی قەدەغەکردنی لە باربردنی منداڵن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG