کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی هاریکارییەکانی نێوانیان کردووە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چۆنێتی سنووردانان بۆ خۆپڕچەککردن.
وتەبێژی کۆشکی سپی هۆگن گیدڵی وتی پوتن پەیوەندی بە سەرۆک ترامپەوە کردووە تاوەکو " سوپاسی بکات لەسەر ئەو زانیارییانەی ئەمەریکا بە ڕوسیای داوە و بەهۆی ئەو زانیارییانەوە هێرشێکی تیرۆریستی لە ڕوسیا بەرپەرچ دراوەتەوە."
ڕۆژی یەکشەممە ڕوسیا وتی کۆمەڵێک هێرشی بەرپەرچ داوەتەوە کە لە ڕاگەیاندنەکاندا دەوترا هێرشەکان لە سان پیتەرسبێرگ پلانی بۆ داڕێژراوە و بەهۆی زانیارییەکانی ئەمەریکاوە بەرپەرچ دراوەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز