دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ فه‌رمانیدا هه‌موو دۆسێکانی په‌یوه‌ندی به کوشتنی سه‌رۆک جان که‌نەد‌یه‌وه هه‌یه ئاشکرا بکرێت.
سەرۆک لە پەیامێکی سەر تویتردا بڵاوی کرده‌وه"دوای ڕاوێژی ڕژد له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال کێلی و ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگری ناسراو به(سی ئای ئه‌ی) و چه‌ند ده‌زگایه‌کی دیکه، فه‌رمانی ده‌رکرد به ئاشکراکردنی هه‌موو دۆسیه‌کانی (جه‌ی ئێف که‌نه‌دی) بێجگه له ناو و ناونیشانی ئه‌و که‌سانەی ناویان هاتوه و هێشتا له‌ژیاندا ماون.
ڕوونیشکرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێت "به‌هۆکاره‌کانی ئاشکراکردنی ته‌واوه‌تی و شه‌فافیه‌ت و خستنه به‌رده‌ستی هه‌موو ئه‌و بیرۆکانه‌ی گوتراوه‌کە کارێکی لە ڕووی پلانەوە بوه"
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ترامپ پێشتر ڕۆژی 5شه‌ممه فه‌رمانیدا سه‌دان دۆسی نهینی، به‌لانی‌که‌مه‌وه بۆ کاتی له بەر به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی وڵات ئاشکرا نەکرێن.
زۆربەی ئەو بەڵگانە تیشکی خستۆتە سەر فایلەکانی پەیوەندی دار بە سەردای بکوژی کەنەدی، لی هارڤی ئۆسواڵد، بۆ مەکزیک واتا دوو مانگ پێش ئەوەی سەرۆک لە ٢٢ی نوامبری ١٩٦٣دا سەردانی شاری داڵاس ی کرد.
کاربەدەستێکی کۆشکی سپی رۆژی چوارشەمە کاتێک سەبارەت بە فایلەکانی شاری مەکزیکۆ پرسیاری لێ‌کرا بە ڵام نەیەویست ئاماژەیان پێ بکات.
دوای ١٠ مانگ لێکۆڵینەوە، کومیسیونی ناسراو بە وارن ڕاپۆرتێکی ٨٨٨ لاپەری بڵاوکردەوە کە ئۆسواڵد لە کۆشتنی کەنەدی دا بە تەنیا بووە، و ئەو خاوەن مەیخانەی شاری داڵاس، جەک ڕووبی ش بە تەنیا ئۆسواڵدی کوشتوە لە دەمێکدا بکوژەکە دوو ڕۆژ دواتر پولیس دەست بە سەری کرد.