Accessibility links

بەیاننامەی کۆشکی سپی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی تورکیا


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا ئەنجامدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین. ئەمەش دەقەکەیەتی:

سەرۆک ترامپ نیگەرانی خۆی پیشاندا سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان و توندوتیژییەکان لە عەفرینی سوریا و هەروەها خستنی مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە سوریا. سەرۆک ترامپ داوای لە تورکیا کرد ئەرکە سەربازییەکانی کەم بکاتەوە و هەروەها سنووردار بن و خۆی بەدووربگرێت لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هەروەها نەبێتە هۆی مایەی زیادبوونی ئاوارە. داوای لە تورکیا کرد زۆر ئاگادار بێت و کارێک نەکات کە ببێتە هۆی دروستبوونی ناکۆکیی و شەڕ لەنێوان هێزەکانی تورکیا و ئەمەریکادا. سەرۆک ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هەردوو وڵاتەکە و هەموو لایەنەکان هەوڵبدەن گرنگی بدەن بە دەستەبەرکردنی ئامانجە هاوبەشەکەی نێوانیان کە ئەویش شکستپێهێنانی تەواوەتی داعشە. هەروەها هەردوو سەرۆکەکە پێشوازییان لە گەڕانەوەی زیاتر لە 100,000 پەنابەری سوری کرد بۆ نیشتیمانی خۆیان، هەروەها لەگەڵ ئەوەی شکست بە داعش دەهێنرێت دوو وڵاتەکە بەڵێنیان دا بەردەوام بن لە هاریکارییەکانی نێوانیان بۆ یارمەتیدانی ئەو هاوڵاتیانەی دیکە کە تاکو ئێستا ماونەتەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هەروەها سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە مەترسییە ڕەواکانی تورکیادا سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتەکە. دوو سەرکردەکە باسیان لەوە کرد کە پێویستە سوریایەکی جێگیر و یەکگرتوو بێتە ئاراوە کە هیچ هەڕەشەیەک دروست نەکات لەسەر دراوسێکانی، بە تورکیاشەوە. سەرۆک ترامپ نیگەرانی خۆشی دەربڕی سەبارەت بەو لێدوانە ڕووخێنەرانەی کە لە تورکیاوە دەدرێن، هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هاوڵاتیانی ئەمەریکی و ئەو کارمەندە خۆجێیانەی کە لەژێر یاسای باری نائاسایی تورکیادا لە وڵاتەکە دەستگیر دەکرێن. دوو سەرۆکەکە بەڵێنیاندا پەیوەندییە هاوبەشە ستراتیژییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا باشتر بکەن، بە تایبەتی لە دەستەبەرکردنی جێگیری ناوچەکە و شەڕکردن دژی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە، لەوانەش داعش و قاعیدە و پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەو کۆمەڵ و گروپە تیرۆریستیانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

XS
SM
MD
LG