Accessibility links

سەرۆک ترامپ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنـنامەی بازرگانی ئازادی پاسفیک واژوودەکات

  • VOA News

سەرۆک ترامپ بڕیارێـکی واژووکرد بۆ کۆتایی‌هێنان بە بەشداری ئەمەریکا لە ڕێکەوتنـنامەی بازرگانی ئازادی پاسفیک کە بە Trans-Pacific Partnership ناسراوە.

سەرۆکی نوێ ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سـپی بڕیارەکەی لە بەردەم ڕۆژنامەوانان واژووکرد و گوتی ماوەیەکی درێژبووە قەسەی لەسەر کردووە و ئەم بڕیارە هەنگاوێـکی باشە بۆ بەرژەوەندی کرێکارانی ئەمەریکایی. بەمەش ئەمەریکا لەو ڕێکەوتنـنامەیە دەکشێتەوە کە سەرۆکی پـێشوو براک ئۆباما لەگەڵ 11 وڵاتی جیهان پـێی‌گەیشتبوو.

هەرچەندە ڕێـکەوتنـنامەکە لە مانگی دووی ساڵی 2016 وە مۆرکرابوو، بەڵام کۆنگرێس پەسەندی نەکردبوو و نەچوویە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، بۆیە بەم بڕیارەی ئەمڕۆی سەرۆک ترامپ هیچ کاریگەری بەسەر ئابوری ئەمەریکا نابێت.

وڵاتانی لەگەڵ ئەمەریکا ڕێکەوتنەکەیان مۆرکردبوو، بریتین لە ( کەنەدا، مەکسیک، ئوسترالیا، نیوزیلاند، چیلی، ژاپـۆن، پـیرۆ، سنگافور، ڤێتنام، مالیزیا، برۆنای). ئەم یازدە وڵاتە 40%ی ئابوری جیهان پـێکدەهێنن.

جێی ئاماژەیە شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن لە کۆتایی ساڵی 2016 گوتی ڕێـکەوتنـنامەی بازرگانی ئازادی پاسفیک بەبێ ئەمەریکا هیچ مانایەکی نابێت.

سەرۆک ترامپ بەڵێنی بە ئەمەریکایـیەکان داوە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی کاربکات بەپـێی بنەمای " کار بە ئەمەریکایی بکە و کاڵای ئەمەریکا بکڕە." جەختی لەوەش کردووەتەوە باجی زیاتر بخاتە سەر ئەو کۆمپانیا ئەمەریکایـیانەی کارگەکانیان بۆ دەرەوەی ئەمەریکا دەگوێزنەوە.

XS
SM
MD
LG