Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئێران ڕۆحی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێشێل دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئێران ڕۆحی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێشێل دەکات بەڵام باسی لەوە نەکرد ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە یان نا.

سەرۆک ترامپ لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا کاتێک لە فلۆریداوە بەرەو واشنتن دەچوو بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕێکەوتنەکەی ئێران کە سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما ئەنجامیداوە لەگەڵ ئێراندا یەکێکە لە خراپترین ڕێکەوتنەکان کە بینیبێتی.

وتیشی ئێران ڕۆحی ڕێکەوتنەکە پێشێل دەکات و ئەوە قبوڵ ناکەین کە دەیکات.

لە مانگی چواردا سەرۆک ترامپ فەرمانی دەرکرد بە پێداچوونەوەی کاریگەرییەکانی سزاکانی سەر ئێران لەبەر بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا. بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا لەنێوان هێزەکانی جیهان و ئێراندا سزاکانی سەر ئێران لابران لەبەرامبەر ئەوەدا کە ئێران واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش ڕێکس تیلەرسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لەندەن لەگەڵ هاوتا بەڕیتانییەکەی بۆریس جۆنسندا وتی "بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بەردەوام دەبێت لەسەر پێداچوونەوە و پەرەپێدانی سیاسەتەکەی بەرامبەر ئێران و هێشتا بڕیار دەرنەکراوە."

وتیشی " سەرۆک ترامپ ڕوونی کردۆتەوە کە دەبێت هەڕەشەکانی ئێران بەرچاو بگرین نەک تەنها توانا ناوەکیەکانی، ئەوە تەنها بەشێکە لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئێران."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG