Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەرەخۆشی لە خەڵکی نیوزیلاند دەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی نیوزیلاند کرد لە پاش ئەو هێرشە تێرۆرستیـیەی کرایە سەر دوو مزگەوتی ئەو وڵاتە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 49 کەس کوژران.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لەسەر تویتەرەکەی نووسی" ماتەمینی قوڵی خۆم بۆ خەڵکی نیوزیلاند دەردەبڕم و هیوای ئەوپەڕی باشیتان بۆ دەخوازم لە پاش ئەو کۆمەڵکوژیـیەی لە مزگەوتەکاندا کران. 49 کەسی بێ گوناح بەبێ هۆ گیانیان لەدەست دا و لەگەڵیدا زۆرێکیش بە قورسی برینداربوون. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پاڵ نیوزیلاند دەبێت بۆ هەموو شتێک لە تواناماندا بێت. یەزدان هەموو لایەک بپارێزیت."

This item is part of
XS
SM
MD
LG