Accessibility links

کۆمارییەکان بۆ ترامپ: واز لە مولەر بهێنە با ئەرکەکەی تەواو بکات


لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت مولەر

ئەندامانی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سینات هۆشیاریاندا بە سەرۆک ترامپ لەوەی هەوڵبدات لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت مولەر لەکارەکەی دووربخاتەوە و وتیان سەرۆک دەبێت واز لە لێکۆڵەرەوەکان بهێنێت لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بکەن سەبارەت بە دەستوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

سیناتۆری کۆمارییەکان جێف فلیک کە ڕەخنەیەکی توندی ئاڕاستەی سەرۆک ترامپ گرتووە، وتی لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ وادیاربوون کە بەنیازە مولەر لەکارەکەی دووربخاتەوە. سیناتۆری کۆمارییەکان لینزی گراهام بە هەمان شێوە وتی ئەگەر سەرۆک ترامپ مولەر لەکارەکەی دووربخاتەوە ئەوا سەرەتایی کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتییەکەی دەبێت.

هەروەها وتەبێژی پۆڵ ڕایانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشلی ستڕۆنگ وتی " وەکو چۆن سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەمیشە وتوویەتی دەبێت بەڕێز مولەر و تیمەکەی بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن."

ئەم لێدوانانەی کۆمارییەکان ئەو مەترسییانە دەخەنەڕوو کە ڕووبەڕووی سەرۆک ترامپ دەبنەوە ئەگەر هاتوو هەوڵبدات لێکۆڵینەوەکان لەناوببات.

فلیک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێندا وتی " نازانم چی دادەنێت بۆ مولەر بەڵام وادیارە بەو شێوەیە دەڕوات. هیوام وایە وانەبێت چونکە نابێت وابێت. نابێت ئێمە وەکو کۆنگرێس ئەوە قبوڵ بکەین."

وتیشی " پێشبینی ئەوە دەکەم لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەوڵ بدرێت سەرۆک ناچار بکرێت بکشێتە دواوە و داوای لێبکرێت ئەو کارە نەکات. ناتوانێت ئەو کار بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG