Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا سوپاس فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و هیوای خواست بەم زووانە چاوی پـێی بکەوێت.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەر نووسی" سوپاس جەنەڕاڵ مەزڵوم بۆ ئازایەتیت و وتە جوانەکانت. تکایە سڵاوی گەرمم بە گەلی کورد بگەیەنە. چاوم لە ڕێـیە بەم نزیکانە بدبینم."

سەرۆک ترامپ بەر لەو نووسینەی تویتی مستەفا باڵی بەرپـرسی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بڵاوکردەوە کە تیایدا نووسیەتی جەنەڕاڵ مەزڵوم گوتویەتی لەگەڵ سەرۆک ترامپ قسەی کردووە و ڕوونکردنەوەی داوەتێ لە بارەی پـێشێلکاریـیەکانی تورکیا بۆ ئەو ئاگربەستەکەی کە بەبێ هەوڵە گەورەکانی ئەو (ترامپ) نەدەهاتە دی.

مەزڵوم سوپاسی سەرۆک ترامپی کرد بۆ ئەو هەوڵە بێ وچانەی داویەتی کە بووە مایەی ڕاگرتنی هێرشی دڕندانەی تورکیا و گروپە جیهادیـیەکان بۆ سەر "گەلەکەمان".

بەڵام سەرۆک ترامپ ئەو تویتەی مستەفا بالی بڵاونەکردەوە کە تیایدا جەنەڕاڵ مەزڵوم گوتبووی سەرۆک ترامپ بەڵێنی داوە درێژەبدات بە دۆستایەتی نێوان ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و لە بواری جیاجیادا بۆ ماوەیەکی درێژ پشتیوانیان بکات.

XS
SM
MD
LG