Accessibility links

سەرۆک ترامپ: هەرگیزاوهەرگیز پشت لەوانە ناکەین کە پارێزگاریمان لێدەکەن


سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەڵێت پشـتیوانی تەواو لە لەشکری وڵاتەکەی دەکات و مەزنی بۆ ئەمەریکا دەگێڕێتەوە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێـکیدا لە بارەگای فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی ماکدیڵ لە شاری تامپای فلۆریدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی " ئێمە سەد لە سەد لەگەڵتانداین. ئێمە ئەوانە دەپارێزین کە پارێزگاریمان لێدەکەن و هەرگیزاوهەرگیز پشـتتان لێ ناکەین."

پاشان پشـتیوانی بەهێزی خۆی بۆ ناتۆ دەربڕی، بەڵام گوتی ئەمەریکا هیچی لە ئەندامانی دیکەی ناتۆ ناوێت جگە لەوەی بەشداری تەواویان هەبێت لە پـێداویستیـیە دارایـیەکانی ڕێکخراوەکە.

سەرۆکی ئەمەریکا لەم وتارەیدا گوتی بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە ئامانجی پاراستنی وڵاتەکە لە "تێرۆری ڕادیکاڵی ئیسلامی."

XS
SM
MD
LG