Accessibility links

سەرۆک ترامپ کات و شوێنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور ڕاگەیاند


سەرۆک ترامپ ئاشکرایکرد کۆبوونەوە مێژوویـیە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە وڵاتێکی باشوری ئاسیا سازدەکرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان کیم جۆنگ ئون و بەندە لە سینگاپور لە 12 ی مانگی شەش بەڕێوەدەچێت. هەردووکمان هەوڵ دەدەین کۆبوونەوەکە بکەینە ساتێکی تایبەت بۆ ئاشتی جیهان!"

ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک ترامپ پاش چەند کاژمێرێک بوو لە گەڕاندنەوەی مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پـیۆنگ‌یانگی پایتەختی کۆریای باکورەوە بۆ واشنتن لەگەڵ ئەو سێ ئەمەریکایـیەی لەو وڵاتە زیندانی کرابوون.

سەرۆک ترامپ سوپاسی ڕێبەری کۆریای باکوری کرد و گەشبینی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان.

دەستنیشانکردنی شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە چەند هەفتەیەکی خایاند. پەمپـێو بە دوری نازانێت کۆبوونەوەکە لە ڕۆژێک زیاتر درێژەبکێشێت.

XS
SM
MD
LG