Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپـۆن دەڵێت ترەمپ ڕێبەرێکی جێی متمانە دەبێت


سەرۆک وەزیری ژاپـۆن دەڵێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ڕێبەرێـک دەبێت کە دەکرێت متمانەی پـێبکرێت.

شینزۆ ئابێ ڕۆژی پـێنجشەممە وەک یەکەم کاربەدەسـتی بیانی سەردانی سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکای کرد لە نیویۆرک. پاش کۆبوونەوەیەکی 90 خولەکی، ئابێ لێدوانێـکی کورتی بۆ ڕۆژنامەوانان دا و گوتی بە گەرمی سڵاویان لە یەکتر کردووە و وتووێژی نێوانیان وەهای لێکردووە هەست بکات کە دەکرێت لەسەر بنەمای متمانە پەیوەندیان هەبێت.

گوتیشی" ناکرێت بەبێ متمانە هاوپەیمانێتی پـێکبهێنیت. ئێستا بڕوای تەواوم هەیە ترمپ سەرۆکی هەڵبژێردراو ڕێبەرێکە جێی متمانەیە."

پاشان گوتی لەگەڵ ترەمپ ڕێکەوتوون جارێکی دیکە کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانی وتووێژی زیاتر و قوڵتر لەسەر بابەتەکان، بەڵام ڕوونی نەکردەوە ئایا پـێش 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سازدەکرێت کە دۆناڵد ترەمپ دەستبەکاردەبێت یان دواتر.

جێی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردن کۆمەڵێـک لێدوانی دا کە جێی نیگەرانی ژاپـۆنیـیەکان بوو، لەوانە پاراستی ژاپـۆن لە هەڕەشەکانی کۆریای باکور زۆر لەسەر ئەمەریکا کەوتووە و دەبێت ژاپـۆن خۆی چەکی ناوکی هەبێت.

XS
SM
MD
LG