Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئێران بە فەرمی لە تاقیکردنەوە موشەکیـیەکەی ئەم دوایـیەی ئاگادارکراوەتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئێران بە فەرمی لە بارەی تاقیکردنەوە موشەکیـیە بالیستیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئاگادارکراوەتەوە.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەی خۆی ئەمەی ڕاگەیاند و لەگەڵیدا نووسیویەتی دەبێت ئێران سوپاسگوزاربێت بۆ ئەو ڕێکەوتنە خراپەی ئەمەریکا لەگەڵیدا کردوویەتی. سەرۆک ترامپ مەبەستی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەیە کە بەشێـکی سزاکانی سەر ئێرانی لابردووە و سەرئەنجام بە قازانجی دەسەڵاتدارانی ئێران کەوتووەتەوە.

پاشان نووسیویەتی ئێران لە دوا قۆناغی بوو و لەوەدا بوو بڕووخێت هەتا ئەمەریکا هات و ژیانی پـێ بەخشیـیەوە بە ڕێگەی ڕێکەوتنێـک کە 150 ملیار دۆلاری بۆ دابین دەکات.

سەرۆک ترامپ هەر لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوێستی توندی خۆی بەرامبەر ئێران دەربڕی و ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی براک ئۆباما گرت بەوەی ڕێکەوتنێـکی لەگەڵ ئێراند مۆرکردووە کە هیچ لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی نیـیە، وە لە عێراق بواری بە ئێرانیـیەکان دا دەستێوەردان لە وڵاتەدا بکەن کە ئەمەریکایـیەکان تیایدا قوربانیـیەکی زۆریان دا.

شەوی ڕابردوو سەرۆک ترامپ جارێـکی دیکە ئەم تێڕوانینەی دووپاتکردەوە و لە تویتەرکەی نووسی " ئێران بە خێرایی زیاتر و زیاتر لە عێراقدا باڵادەست دەبێت لە پاش ئەوەی ئەمەریکا سێ ترلیۆن دۆلاری بەهەدەردا. لە مێژەوە ئەمە ڕوونە."

XS
SM
MD
LG