سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەگەر ئەمەریکییەکان لە عێراق بکرێنە ئامانج ئەوا " ئێران بە بەرپرسیار لێی دەزانم "، ئەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە فڕۆکەخانەی بەغداد.
سەرۆک ترامپ وتی " یەکشەممە بە موشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغداد." وتیشی " بزانن لەکوێوە هات: لە ئێرانەوە."
ئاماژەشی بەوەدا " ئێستا گوێمان لێدەبێت باس لە هێرشی دیکە دەکرێت بۆ سەر ئەمەریکییەکان لە عێراق." هەروەها پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران کرد و وتی " ئەگەر هەر ئەمەریکییەک بکوژرێت ئەوا ئێران بە بەرپرسیار دەزانم، باش بیر لەو شتە بکەنەوە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس