Accessibility links

ترامپ و هێلی پێش هەڵبژاردنە بەراییەکان لە ویلایەتی نیو هامشەر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

فەرمانڕەوای پێشووی ویلایەتی ساوث کارۆلاینا نیکی هێلی و سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە پێش هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەکە بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. بڕیارە دەنگدانەکە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت.

کاتەکە بۆ هێلی لە تەواوبووندایە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی ئایەوادا سەرکەوتنی بە دەستهێنا، ئەوەش تیشکی خستە سەر باڵا دەستی ترامپ لە کێبڕکێی بەربژێرەکانی کۆمارییەکاندا بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ئەگەر هێلی ڕۆژی سێشەممە نەتوانێت لە نیو هامشەر سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، ڕێگە تەسکەکەی بەرەو ئەوەی وەکو بەربژێری کۆمارییەکان هەڵبژێردرێت بە تەواوەتی دادەخرێت.

ترامپ کە لە کێبڕکێکەیدا لەگەڵ هەیڵی و فەرمانڕەوای ویلایەتی فلۆریدا ڕۆن دیسانتیسدا پێشەنگە، شەوی شەممە لە مانچستەر وتارێکی بۆ لایەنگرەکانیدا، داوای لێکردن ڕۆژی سێشەممە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بەڵام باسیشی لە کێبڕکێ سەرەکییەکەی دواتریش کرد، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی دوودا لە ویلایەتی ساوث کارۆلاینا بەڕێوەبچێت.

لە گردبوونەوەیەکدا لەو ویلایەتە، چەندین بەرپرسی باڵا و فیدڕاڵی ویلایەتەکە بە فەرمانڕەوای ویلایەتی ساوث کارۆلایناشەوە لە بری ترامپ قسەیان کرد.

ترامپ وتی " ئەوان لەوە تێدەگەن کە من تەنها کاندیدم لە کێبڕکێکەدا کە ئەمەریکا ڕزگار دەکەم و دەستبەجێ ئەم کارەساتەی بایدن دووردەخەینەوە."

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هەیڵی هێرشەکانی بۆ سەر ترامپ زیاتر کردووە، لە کاتێکدا کە ترامپ ڕووبەڕووی چەندین تۆمەتی فیدڕاڵی بووەتەوە، لەوانەش هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 کە لەو کاتەدا بە سەرۆک جۆو بایدن دۆڕا.

سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییەی هەیڵی، هەندێک لە کۆمارییەکان و دەنگدەرە سەربەخۆکان دەڵێن هەیڵی دەبێت بەردەوام بێت لە ڕەخنەکانی دژی ترامپ و دەڵێن و لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردنەکانیدا هەیڵی بە توندی لە ڕکابەرە سەرەکییەکەی ،کە ترامپە، نەداوە.

ڕۆژی شەممە هەیڵی ڕەخنەی لە ترامپی تەمەن 77 ساڵ گرت، ڕەخنەیەکییانی لەسەر تەمەنی ترامپ بوو دوای ئەوەی کە ترامپ هەیڵی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسیدا لێتێکچوو. هەروەها ڕەخنەی لە ترامپ گرت لەسەر نزیکایەتی ترامپ لەگەڵ کەسانی بەهێزی وەکو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

هەیڵی لە کەمپینێکدا لە کینی نیوهامپشیر وتی " ترامپ پێویستە چیتر ستایشی دیکتاتۆرەکان نەکات." وتی لە کاتێکدا کە ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بووە و خۆی باڵیۆزی ئەمەریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵیداوە ئەم " هاوڕێیەتییە خۆشەویستییەی " نێوان ترامپ و پوتن بشکێنێت.

ڕۆژی شەممە ترامپ لە کەمپینەکەیدا لە مانچستەر هێرشی کردە سەر هەیڵی لەسەر ئەوەی چەند بەخشەرێکی دەوڵەمەند پشتیوانی لێدەکەن و هەمان ئەو بەخشەرانەن کە پشتیوانییان لە دیموکراتەکان کردووە، هەروەها وتی هەیڵی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی.

لەسەروو ئەو سەکۆیەوە کە ترامپ قسەی لێوەدەکرد، شاشەیەکی گەورە پیشاندرا و تێیدا وێنەیەکی هەیڵی لەسەر بوو و ڕەخنەی لێگیرابوو. لەسەر شاشەکە نوسرابوو " هەیڵی لەلایەن دیموکراتەکان و واڵ ستریت و جیهانگەراکانەوە خۆشەویستە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG