Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە ڕێی تویتەرەوە هێرش دەکاتە سەر FBI


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە زنجیرەیەک تویتدا هێرشی کردۆتە سەر لێکۆڵینەوەکانی دەزگای لێکۆڵینەوەی فێدراڵی (FBI).

لە یەکێک لە تویتەکانی ڕۆژی یەکشەممەیدا سەرۆک ترامپ دەڵێت بە هیچ شێوەیەک داوای لە جەیمس کۆمی سەرۆکی ئەو کاتەی ئێف بی ئای نەکردووە تا لیکۆڵینەوەکان لەسەر مایکڵ فیڵن ڕابگرێت کە پێشتر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک ترامپ بووە.

ئەو لێکۆڵینەوانەش تایبەت بوون بە پەیوەندیەکانی فیڵن بە باڵیۆزی ڕووسیاوە لە واشنتۆن.

لە یەکێک لە تویتەکانیدا سەرۆک ترامپ نوسیویە ئەمڕۆ ئێف بی ئای لە خراپترین ڕەوشیدایە لە مێژووی خۆیدا بەڕێوبەرایەتیەکەیترامپ دەیگەڕێنێتەوە بۆ سەر ڕێچکەی خۆی وەک دەزگایەکی مەزن.

لە تویتێکی تریشدا سەبارەت دانیشتنێکی تایبەت لەبەردەم کۆنگرێسدا کە بە سوێندخواردنی یاساییەوە بووە کۆمی باسی لەوە کردووە سەرۆک داوای لێکردووە تا لێکۆڵینەوەکان لەسەر فیڵن ڕابگرێت، سەرۆک ترامپ دەنوسێت تەنها هەواڵیکی تری ساختەیە بۆ شاردنەوەی درۆکانی کۆمی.

جەیمس کۆمی لە تویتێکدا وەڵامی سەرۆک ترامپ دەداتەوە و دەنوسێت دەخوازێت گەلی ئەمریکا ڕاستییەکان بزانێت و ئێف بی ئای ڕاستگۆیە و بەهێزە و ئێف بی ئای هەمیشە دەزگایەکی سەربەخۆیە.

XS
SM
MD
LG