سەرۆک ترامپ شەش ڕۆژ لە پاش هەڵبژاردنە گشتیـیەکان بڕیاری لادانی مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری دا لە پـۆستەکەی وە کرێستۆفەر میلەری لە شوێنەکەی دانا.
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتەرەکەی نووسی"بە خۆشحاڵیـیەوە ڕایدەگەیەنم زۆر بەڕێز کرێستۆفەر میلەر سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی تێرۆرزم (لە لایەن ئەنجومەنی سیناتەوە پەسەندکراوە)، دەستبەجێ دەبێتە وەزیری بەرگری بە وەکالەت. کرێس کاری مەزن دەکات! مارک ئەسپەر لادرا. دەمەوێت سوپاسی بکەم بۆ خزمەتەکانی."
مارک ئەسپەر لە مانگی حەوتی ساڵی 2019 لە پـۆستی وەزیری بەرگری بوو.