Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا: چاوەڕێین هەفتەی داهاتوو ئەردۆغان لە کۆشکی سپی ببینین


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەنجامداوە و لە بارەی چەند بابەتێک وتووێژیان کردووە، لەوانە کۆتایی‌هێنان بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد.

دانۆڵد ترامپ پاش نیوەڕۆی چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی" پـێش تۆزێک پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی باشم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەبوو. پـێی ڕاگەیاندم ژمارەیەکی بێ شوماری چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە کە لە میانەی شەڕەکەدا هەڵهاتبوون، لەوانە ژنێک و خوشکی تێرۆرستی مرۆڤ کوژ ئەلبەغدادی."

" هەروەها قسەمان کرد لە بارەی سنوورەکەیان لەگەڵ سوریا، ڕیشەکێشکردنی تێرۆرزم، کۆتایی‌هێنان بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد، وە چەند بابەتێکی دیکە. چاومان لە ڕێـیە بۆ بینینی سەرۆک ئەردۆغان لە چوارشەممەی داهاتوو، 13 ی مانگی یازدە لە کۆشکی سپـی."

هاوکات کاربەدەستانی تورک پـشتڕاستیان کردەوە ئەردۆغان سەردانی ئەمەریکا دەکات و بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە لە 13 ی مانگ لە واشنتن دەبێت.

XS
SM
MD
LG