Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمانێک واژۆ دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە جیاکردنەوەی خێزانەکان لەسەر سنووری ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پاشگەزبۆوە لە سیاسەتەکەی بۆ کۆچ کە ببووە هۆی توڕەبوونێکی زۆر لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمەریکا، دوای پاشگەزبوونەوەکەی فەرمانێکی واژۆ کرد بۆ کۆتایی هێنان بە جیاکردنەوەی منداڵان لە باوانیان لەسەر سنووری ئەمەریکا – مەکسیک.

لەمیانەی واژۆکردنی فەرمانەکەدا، سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوە پەیوەندی هەیە بە هێشتنەوەی خێزانەکان پێکەوە و لە هەمان کاتیشدا ئەوەی کە سنوورێکی زۆر بەهێزمان هەیە."

جێی ئاماژەیە پێشتر سەرۆک ترامپ سوور بوو لەسەر ئەوەی هیچی پێ ناکرێت سەبارەت بە سیاسەتی جیاکردنەوەکە.

پێش واژۆکردنی فەرمانەکە، بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی سیاسەتی لێنەبووردن لە کۆچبەرانی نایاسایی هێشتا وەکو خۆیەتی.

هەروەها سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە وتی ڕێگە نادات ئەمەریکا ببێتە کامپی کۆچبەران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG