Accessibility links

سەرۆک ترامپ: لەوەتای سەرۆکایەتیم گرتووەتەدەست ئابوری ئەمەریکا گەشە دەکات


سەرۆک ترامپ دەڵێت لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرۆکایەتی ئەمەریکای گرتووەتە دەست، بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی توانیویەتی ئابوری وڵاتەکە ببوژێنێتەوە و گەشەی پێبدات.

ئەمڕۆ سێشەممە و لە 50 هەمین کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس، سەرۆک ترامپ وتارێکی پـێشکەش کرد و تیایدا گوتی "دوو ساڵ لەمەوبەر کە لەم کۆڕبەندە قسەم کرد، گوتم دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی ئەمەریکای مەزن. ئەمڕۆ بە شانازیـیەوە ڕایدەگەیەنم ئەمەریکا لە گەرمەی گەشەکردنی ئابوریدایە، بە شێویەک کە هەرگیز پـێشتر جیهان نەیدیوە."

سەرۆک ترامپ گوتی لەوەتای ئەو بووە بە سەرۆک 7 ملیۆن کاری نوێ پەیدابوون، بەڵام لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی پـێشوو نزیکەی 5 ملیۆن کەس کاریان لەدەست دا. هەروەها لە دوو بەڕێوەبەرایەتی پـێشوو 60 کارگە داخران.

سەبارەت بە ژینگە، سەرۆک ترامپ گوتی ئەمەریکا لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە پاکترین هەوا و ئاوی خواردنەوەیان هەیە. گوتیشی ئەمەریکا بەشداری دەکات لە هەڵمەتی چاندنی یەک ترلیۆن دار کە بڕیارە لەم کۆڕبەندی ئابوریـیە دەستپـێبکات.

XS
SM
MD
LG