Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت گفتوگۆکانی لەگەڵ جەیمس کۆمیدا تۆمار نەکردووە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هیچ کام لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێوبەری پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی جەیمس کۆمیدا تۆمار نەکردووە.

سەرۆک ترامپ جەیمس کۆمی لەکارەکەی دوورخستەوە دوای ئەوەی کۆمی وتی سەرۆک ترامپ داوای لێکردووە واز لە لێکۆڵینەوەکانی ڕوسیا بهێنێت، سەرۆک ترامپیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرۆک ترامپکە پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر وتبووی جەیمس کۆمی دەبێت پێش ئەوەی گەواهییەکەی بدات هیوا بخوازێت هیچ کامێک لە گفتوگۆکانمان لە کۆشکی سپی تۆمار نەکرابێت، ئەوەش وایکرد کە گومانی ئەوە بکرێت دوو گفتوگۆی لەگەڵ جەیمس کۆمیدا لە کۆشکی سپی تۆمار کردبێت.

یەکێک لەو گفتوگۆگایەنەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ جەیمس کۆمیدا ئێوارە خوانێک بوو لە کۆشکی سپی بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ بووە سەرۆکی ئەمەریکا و داوای لە کۆمی کردووە واز لە لێکۆڵینەوەکانی ڕوسیا بهێنێت بەڵام کۆمی ڕەتی کردۆتەوە.

کۆمی سەبارەت بە کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ سەرۆک ترامپدا مانگی پێشوو بە پانێڵی سیناتی وت سەرۆک پێی وتووە هیوادارە واز لە لێکۆڵینەوەکان بهێنێت سەبارەت بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشووی ئەمەریکا مایکڵ فڵن و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیادا. سەرۆک ترامپ مایکڵ فڵنی لە کارەکەی دوورخستەوە دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت فڵن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا سێرجی کیسلیاکدا درۆی لەگەڵ جێگری سەرۆک مایک پێنسدا کردووە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرۆک ترامپ لە هەژماری خۆی نوسیویەتی " لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی لەمدواییانەدا هەیە سەبارەت بە چاودێریکردنی ئەلیکترۆنی و گوێگرتن و ئاشکراکردن و دزەکردنی نایاسایی زانیارییەکان ، هیچ شتێک نازانم لەسەر بوونی تۆماری دەنگی سەبارەت بە گفتوگۆکانم لەگەڵ جەیمس کۆمیدا، بەڵام من ئەو گفتوگۆیانەم تۆمار نەکردووە و لاشم نیە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG