Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕەخنە لە بۆڵتن دەگرێت لەسەر سیاسەتەکانی بەرامبەر کۆریای باکوور و ڤەنزوێلا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژێک دوای لەکارلابردنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی " بۆڵتن کارەسات بووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەی کۆریای باکووردا و سەبارەت بە ڤەنزوێلاش لە دەرەوەی بازنە بووە." هەروەها وتیشی لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی بەڕێوبەرایەتییەکەدا کۆک نەبووە.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی وتی بۆڵتن هەڵەی زۆر کردووە لەوانەش خراپیی کردووە بەرامبەر ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کاتێک دوای لێکردووە وەکو" نمونەی لیبیا " هەنگاو بنێت و تەواوی چەکە ناوەکییەکانی ڕادەست بکات.

وتی " زۆرمان لەسەر کەوت کاتێک بۆڵتن باسی لە نمونەی لیبیا کرد، ئەوە کارەسات بوو."

وتیشی " ئایا ئەمە بەکاردەهێنرێت بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆریای باکووردا؟ لۆمەی کیم جۆنگ ئون ناکەم لەسەر ئەوەی دوای ئەو قسەیە کردی، نەیدەویست مامەڵە لەگەڵ جۆن بۆڵتندا بکات."

سەرۆک ترامپ وتیشی سەبارەت بە ڤەنزوێلاش هاوڕا نەبووە لەگەڵ بۆڵتندا بەڵام ئاماژەی بە شتێکی دیاریکراو نەدا. وتی " بینیم ئەو لە دەرەوەی بازنە بوو، پێم وایە ئەوەی بۆ سەلماندم."

وتیشی " جۆن لەگەڵ ئەو شتانەدا نەدەڕۆیشت کە ئێمە دەمانکرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG