Accessibility links

سەرۆک ترەمپ داوا لە کۆمپانیا گەورەکانی ئۆتۆمبیل دەکات کارگەی زیاتر لە وڵاتەکە بکەنەوە


سەرۆک ترەمپ داوای لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری هەرسێ کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز و فۆرد و فیات کرایسلەر کرد بەرهەمەکانیان لە ناو ئەمەریکا زیاتربکەن و هەلی کار زیاتربکەن.

سەرۆکی نوێ ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشـکی سـپی لەگەڵ هەریەک لە ماری باڕا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری جەنەڕاڵ مۆتۆرز و سێرگیۆ مارچیۆنێ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیات کرایسلەر و مارک فیڵدز بەڕێوبەری جێبەجێکاری فۆرد کۆبووەوە و ئەم داوایەی لێکردن.

هەروەها بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند دەستپـێشخەریـیەکی گەورەی هەیە تاوەکو کارگەی زیاتر لە وڵاتەکەدا بکرێنەوە. بەڵێنیشی دا ڕێسا و باج سووک بکات تاوەکو کۆمپانیاکان ڕابکێشێت لە ئەمەریکا کاربکەن.

پاش کۆبوونەوەکە سەرۆک ترەمپ لە تویتەرەکەی نووسی " کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ ڕێبەرانی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل لە کۆشـکی سـپی. پـێکەوە ئەمەریکا جارێکی دیکە مەزن دەکەینەوە."

جێی ئاماژەیە لەم ساڵانەی دوایی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل لەگەڵ کردنەوەی کارگەی نوێی دروسـتکردنی ئۆتۆمبیل لە ئەمەریکا نەبوون، بۆیە کارەکانیان لەو کارگانەی پـێشتر هەیانبووە زیاتر کرد.

هەندێـک کۆمپانیاش لە مەکسیک و وڵاتانی دیکە کارگەیان کردەوە یان پـلانیان بۆ دادەنا. سەرۆک ترەمپ ڕەخنەی لەو کۆمپانیانە گرت و هەڕەشەی کرد هەتا 35% باج بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبیلانەی هاوردە دەکرێن.

XS
SM
MD
LG