Accessibility links

سەرۆک ترامپ: پێویستە لەسەر وەزیری داد بەخێرایی لێکۆڵینەوەکەی موڵەر ڕابگرێت


لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕابەرت موڵەر

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە وەزیری داددی ئەمەریکا جێف سێشنز کرد لێکۆڵینەوەکەی ڕابەرت موڵەر سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا ڕابگرێت.

سەرۆک ترامپ کە هەمیشە گومانی هەبووە لە لێکۆڵینەوەکە وتی بیرۆکەی هاریکاری نێوان کەمپینی هەڵبژاردنەکەیی و ڕوسیا فێڵێکی تەواوەتییە، ئەمەش لە زنجیرەیەک تویتدا کە ئامانج لێی ڕاگرتنی ئەو لێکۆڵینەوەیەیە کە لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕابەرت موڵەر ڕابەرایەتی دەکات.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " ئەم ڕەوشە زۆر خراپە و پێویستە لەسەر وەزیری داد جێف سێشنز بەخێرایی ئەو هەڵمەتە ساختەیە ڕابگرێت پێش ئەوەی بەردەوام بێت لە پیسکردنی وڵاتەکەمان."

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ فەرمانی بە سێشنز نەکردووە کۆتای بە لێکۆڵینەوەکە بهێنێت.

کاتێک سەبارەت بە تویتەکانی سەرۆک ترامپ پرسیاری لێکرا، وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوە فەرمان نیە، ئەوە ڕای سەرۆکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG