Accessibility links

دوو بەرپرسی ئەمەریکی: سەرۆک ترامپ داوای کۆتایی پێهێنانێکی خێرای ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداوی کردووە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

دوو بەرپرسی ئەمەریکی نزیک لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە کە داوایان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت وتیان لەم مانگەدا لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پاشای سعودیە سەلمان، سەرۆک ترامپ داوای کردووە سعودیە و هاوبەشە عەرەبەکانی بەخێرایی کۆتایی بەو ناکۆکییە بهێنن کە بۆ ماوەی ساڵێکە هەیانە لەگەڵ قەتەڕدا و بۆتە هۆی دابەشبوونی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

دوو بەرپرسەکە وتیان سەرۆک ترامپ دەیەوێت ناکۆکییەکان کۆتایی پێبهێنێت لەپێناو ئەوەی وڵاتانی کەنداو جارێکی دیکە یەکبگرنەوە و لە ڕووبەڕووبونەوەی ئێراندا یەک بن.

یەکێک لە بەرپرسەکان وتی لە پەیوەندییەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و پاشا سەلماندا، سەرۆک ترامپ بە توندی قسەی کردووە، بەڵام ئاماژەی بە کاردانەوەی پاشای سعودیە نەدا.

بەرپرسەکە وتی " سەرۆک هەمیشە سەنگی خستۆتە سەر ئێران و بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو کەنداو و ئیسڕائیلیش. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دوژمنایەتی نێوان سعودیە و ئیماڕات لەگەڵ قەتەڕدا هیچ مانایەکی نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG