Accessibility links

سەرۆک ترامپ پڕۆژەی بودجەی نوێی ئاشکرا کرد


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پڕۆژەی بودجەی نوێی ئەمەریکای ئاشکرا کرد، بەڵام ئایا ئەم پڕۆژەیەی پێشکەشی کردووە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە پەسەند دەکرێت یاخود ڕەت دەکرێتەوە.

واپێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵادەستن پڕۆژەکە ڕەت بکەنەوە.

لە پڕۆژە بودجەکەی سەرۆک ترامپدا خەرجییەکان بۆ بەرنامە کۆمەڵایەتیەکان و پاراستنی ژینگە کەمکراونەتەوە هەروەها یارمەتیە دەرەکییەکانیش کەمکراونەتەوە، لەبەرامبەردا خەرجییەکان بۆ کەرتی بەرگری زیادکراون، بەپێی ڕاپۆرت و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا پڕۆژە بودجەی نوێ باج لەسەر کۆمپانیاکان کەم دەکاتەوە.

لە پڕۆژە بودجەکەدا بڕی 4.8 تریلیۆن دۆلار تەرخان کراوە، دوو تریلیۆن دۆلار بۆ ئەو بەرنامانە تەرخان کراوە کە بەرگری نین، لەوانەش بەرنامەی خۆراک و پاشەکەوتی سیستمی دڵنیایی تەندروستی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG