Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت 1 ملیار دۆلار بۆ پڕۆگرامی سندوقی خۆراک زیاد دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی 1 ملیار دۆلاری دیکە دەدات بە پڕۆگرامێک کە خۆراک بۆ ئەو خێزانە ئەمەریکیانە تەرخان دەکات کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بوونەتەوە.

پڕۆگرامی سندوقی خۆراکی خێزانی یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی کە حکومەتی ئەمەریکا هەوڵدەدات لەڕێیانەوە یارمەتی ئەو ئەمەریکیانە بدات کە لە دۆخێکی ئابووری خراپدا دەژین. ئامانج لە پڕۆگرامەکە کڕینی خۆراکە لە جوتیارەکان کە پێشتر خۆراکیان بۆ ڕێستۆرانتەکان بەرهەمهێناوە بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کارەکەیان وەستاوە و دواتر دابەشکردنی ئەو خۆراکە بەسەر ملیۆنان کەسدا کە بەهۆی کۆرۆناوە دۆخی ئابوورییان خراپ بووە و کارەکانیان لەدەستداوە.

سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ نۆرث کارۆلاینا وتی " ئەمڕۆ بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم یەک ملیار دۆلاری دیکە بۆ پڕۆگرامی سندوقی خۆراکی خێزانی تەرخان دەکەین."

لەلای خۆشیەوە کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی لەڕێی ئەو پڕۆگرامەوە زیاتر لە 70 ملیۆن سندوقی خۆراک بەسەر بانکەکانی خۆراک و ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا دابەشکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG