Accessibility links

ترودۆ دەڵێت کەنەدا لە تۆڵەی چین ناترسێت


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی کەنەدا هەرگیز لە چین ناترسێت، ئەمەش دوای ئەوەی کەنەدا دیبلۆماتکارێکی چینی دەرکرد و چینیش لە وەڵامدا دیبلۆماتکارێکی کەنەدی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

کەنەدا ژاو میی دیبلۆماتکاری چینی دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی دەستوەردانی دەرەکی، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە، دیبلۆماتکارێکی کەنەدی لە شەنگهای داوای لێکرا تاوەکو 13 ی مانگی پێنج وڵاتەکە جێبهێڵێت.

ترودۆ لە ئۆتاوا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەوە تێدەگەین کە تۆڵەکردنەوەیەک هەیە، بەڵام ناترسێندرێین، بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی هەرشتێکی پێویست بۆ پاراستنی کەنەدییەکان لە دەستوەردانی دەرەکی."

گرژییە دیپلۆماتییەکانی نێوان کەنەدا و چین هێشتا لە ئاستێکی بەرزدان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2018 دا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوی تەکنەلۆجیس مێنگ وانژو لە کەنەدا دەستگیرکرا و چین دوو هاوڵاتی کەنەدی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد. هەر سێ دەستگیرکراوەکە لە ساڵی 2021 دا ئازاد کران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG