تام کاتن، نوێنه‌ری ئه‌یاله‌تی ئارکانزاس له پارتی کۆماری بۆ سێنێتی ئه‌مه‌ریکا شه‌مه گوتی، "ئه‌گه‌ر خوێنی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له لایه‌ن تاقمه‌کانی پشتیوانی ئێران ڕژابن، ده‌بیت تاران ڕووبه‌ڕووی سه‌رئه‌نجامه قورسه‌کانی بێت.
به گوێره‌ی نیوزویک و فاکس نیوز، کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریکا پێیان وایه که گرووپه‌کانی چه‌کداری سه‌ر به ئێران به‌رپرسیاری هێرشه‌کانی خوێناوی رۆژی هه‌ینی به موشه‌کان بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌کی له‌شکری له نزیک که‌رکووک بوونه. به هۆی ئه‌و هێرشانه په‌یمانکارێکی ئه‌مه‌ریکایی، که بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کاری ده‌کرد کوژرا، و چه‌ندین که‌سی تریش بریندار بوون.
سه‌رهه‌نگ مایلز که‌گنز، گوته‌بێژی چالاکی له‌شکری "وره‌ی پته‌و" له وت و وێژێک له گه‌ڵ سی ئێن ئێن هه‌واڵی کوژرانی په‌یمانکارێكی ئه‌مه‌ریکا و برینداربوونی چه‌ند که‌س له هێزه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا و عێڕاقی پشتڕاست کرد.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به نیوزویک یان گوت که پێگه‌ی که‌ی-1 له که‌رکوک رۆژی هه‌ینی که‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌کان که له ئه‌نجامدا په‌یمانکارێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری کوژراو و چه‌ند که‌س له له‌شکری ئه‌مه‌ریکا و پیرسۆنێلی عێراق ئاماده له ئه‌و شوێنه برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستێكی بالای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا که نه‌یویست ناو‌کی ئاشکرا بکرێت، گوتی که ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌و هیرشه ده‌زگایه‌کی موشه‌ک هاوێژی کاتیوشا، که له نزیک پێگه‌که به جێ هێشترابوو، دۆزرایه‌وه. به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی ده‌وری 11 بۆ 14 موشه‌ک له ئه‌و پێگه‌یه دراون. به پێی ڕاپۆرتی نیوزویک، یه‌کێک له ئه‌و موشه‌کانه له نێو عه‌مبارێکی چه‌ک و ته‌قه‌منیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.