پـیاوێـکی له‌دایکبووی پاکسـتان که هه‌وڵی دابوو بۆمبێـک له گۆڕه‌پانی تایمز سکوێر له نیویۆرک بته‌قێنێته‌وه بۆ زیندانی تا سه‌ر حوکم‌دراوه.
دادپـرسێـکی فیدراڵ له نیویۆرک له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ر فه‌یسه‌ڵ شـازاد ده‌رکرد.
شازادی ته‌مه‌ن 30 سـاڵان له مانگی شه‌ش دانی به 10 تاواندا نابوو بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و تۆمه‌ته‌کانی تیرۆرزم. له دۆکۆمێنته‌کانی دادگا که هه‌فته‌ی ڕابردوو تۆمارکرابوو، دادپـرسه گشـتیـیه‌کان گوتبوویان شازاد شوێنێـکی قه‌ره‌باڵغی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره هه‌ڵبژاردبوو، ئه‌گه‌ر بۆمبه‌که بته‌قایه ئه‌وا ژماره‌یه‌کی هه‌ره زۆری زیانی لێـده‌که‌وته‌وه.
دادپـرسه گشـتیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هێرشه‌که‌ی 1 ی مانگی پـێـنج سه‌رکه‌وتووبووایه ئه‌وا شازاد خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێـکی تر له پاش دوو هه‌فته‌ی دیکه ئاماده‌کردبوو.