پـۆلیس له شـاری نیویۆرک به دوای به‌رگوماناندا ده‌گه‌ڕێت له په‌یوه‌ندی به دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبه‌کراو به‌ر له‌وه‌ی بته‌قێته‌وه له ڕۆژی شه‌ممه له مه‌یدانی تایمزی ئه‌م شـاره.
کاربه‌ده‌سـتانی داسه‌پاندنی یاسا ده‌ڵێن ڤیدیۆی چاودێری نیشـان ده‌دات که پـێاوێـکی نه‌ناسـراو له چله‌کانی ته‌مه‌نی له شـوێنه‌که دور که‌وتۆته‌وه و کراسی له‌به‌ر کردبوو و هه‌روه‌ها ئاوری داوه‌ته‌وه که ئۆتۆمبیله‌که دوکه‌ڵی لێ‌هه‌سـتابوو.
سه‌رۆکی پـۆلیسی نیویۆرک ڕایمۆند کێڵی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بهاتبایه بۆمبه‌که ته‌قیبایه ئۆتۆمبیله‌که‌ی دوو پارچه ده‌کرد و ئاگرێـکی گه‌وره‌ی به‌رپا ده‌کرد.
کاربه‌ده‌سـتان له‌و باوه‌ڕه‌دان بۆمبه‌که خۆماڵی بووه. ده‌مڕاستێـکی پـۆلیس ده‌ڵێت وا دیاره بۆمبه‌که خه‌ریک بووه ئاگربگرێت، به‌ڵام دواتر کاری نه‌کردبوو.
شارداری نیویۆرک مایکڵ بلومبێرگ په‌سنی هێزی پـۆلیسی شـاری دابوو که‌وا ده‌موده‌ست وه‌ڵامده‌ربوونه. ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نیویۆرک سه‌لامه‌ته و گوتی مه‌یدانی تایمز جارێـکی دیکه یه‌کشه‌ممه پـڕ له خه‌ڵـک بووبۆوه.