Accessibility links

تیلەرسن و ماتیس داوای هێورکردنەوەی قەیرانەکەی کەنداو دەکەن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن

هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن و وەزیری بەرگری جەمیس ماتیس داوایان لە هەموو لایەنەکانی نێو ناکۆکییەکانی کەنداو کرد گرژییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا کەم بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و هەردوو وەزیری دەرەوە و بەرگری قەتەڕدا وتی " پێویستە هەموو لایەنەکان سنوورێک دابنێن بۆ ئەو جەنگی لێدوانەی لە نێوانیاندا هەیە و دان بەخۆیاندا بگرن تاوەکوو دووربکەونەوە لە زیادکرنی گرژییەکان و بگەنە چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکان."

جێی ئاماژەیە هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و بەحرەین و ئیماڕات و میسڕ لە ساڵی ڕابردوودا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی کۆمەکیکردنی تیرۆریستان و پشتیوانیکردن لە ئێران تۆمەتبارییان کرد و قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لە ئاماژەیەکدا بۆ ڕێکخراوی داعش وتی " یەکیەتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو چالاکیی ئێمە باشتر دەکات لە زۆرێک لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا. بە تایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش و بەرەنگاربوونەوەی فراوانبوونی دەسەڵاتی خراپی ئێران لە ناوچەکەدا."

وتیشی " بۆیە پێویستە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پێکەوە یەکتر بگرنەوە لەمیانەی چارەسەرێکی ئاشتیانەدا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی سەقامگیری و خۆشبەختی ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG