Accessibility links

تیلەرسن : واشنتن کار لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا لە نزمترین ئاستدایە و بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا دەیەوێت ئەم پەیوەندییان باش بکاتەوە.

تیلەرسن لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای سزا سەپاندن بەسەر ڕوسیادا پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا وتی " بابەتێکی زۆرمان هەیە لەگەڵ ڕوسیادا کە ئاڵۆزن، پەیوەندییەکانمان لە نزمترین ئاستدایە و خراپتریش دەبێت، ئامانجی ئێمە ئەوەیە پەیوەندییەکان باش بکەینەوە."

وتیشی " بەتایبەتی کار لەسەر ئەوە دەکەین بزانین ئایا بنەمایەک هەیە بتوانین جۆرێک لە پەیوەندیی کرداری لەگەڵ حکومەتی ڕوسیادا دروست بکەین و لەبەرژەوەندی ئێمە بێت، بەدیاریکراوی لە سوریا هەوڵ دەدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG