Accessibility links

تیلەرسن چاوی بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاسیا دەکەوێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن چاوی بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کەوت بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەوان بۆ فشارخستنە سەر کۆریای باکوور بۆ ئەوەی واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی تیلەرسنە لەگەڵ وەزیرانی وڵاتانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا سەبارەت بە بابەتێکی هەرێمی.

تیلەرسن لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە لە واشنتن بەسترا بە ڕۆژنامەنووسانی وت لەگەڵ هاوتاکانیدا باس لە کێشەی کۆریای باکوور دەکەن.

شایەنی باسە هەموو وڵاتانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەیوەندیی سیاسییان هەیە لەگەڵ کۆریای باکووردا و پێنج وڵاتیان باڵێۆزخانەیان هەیە لەوێ.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG