Accessibility links

ئەمەریکا پێشوازی لە خۆگرتنەکەی پیۆنگیانگ دەکات سەبارەت بە تاقیکردنەوە ناوەکییەکان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی پێشوازی لەو خۆگرتنەی کۆریای باکوور دەکات کە لەمدواییانەدا پیشانیداوە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکانی و وتی لەوانەیە ئەمە ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان ئەمەریکا و کۆریای باکووردا.

تیلەرسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوای سەپاندنی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ سەر کۆریای باکوور، نەمانیبینوە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی موشەکی یاخوود کارێکی وروژێنەر ئەنجامبدات."

وتیشی " هیوادارین ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ ئەو شتەی کە ئێمە دەمانەوێت، ئەوەش ئەوەیە کە ئەوان ئامادەن گرژییەکان کەم بکەنەوە، ئامادەبن کارە وروژێنەرەکانیان کەم بکەنەوە، هەروەها لەوانەشە لەداهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆیان لەگەڵدا ئەنجام بدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG