Accessibility links

دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی ئوستڕاڵی لە ئێران


حکومەتی ئوستڕاڵیا ئاماژەی بەوەدا سێ هاوڵاتی ئوستڕاڵی لە ئێران دەستگیرکراون و وتیشی یارمەتی خێزانەکانیان دەدەن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

بەیاننامە کورتەکەی وەزارەتیکاروباریدەرەوە و بازرگانی ئوستڕاڵیا دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانیا هەواڵێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوە دەدا دوو ئافرەت کە ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئوستڕاڵیان هەیە لەگەڵ هاوڕێیەکیاندا لە ئێران دەستگیرکراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوستڕاڵیا لە لێدوانێکدا وتی " وەزارەتی کاروباری دەرەو و بازرگانی یارمەتی پێشکەشی خێزانی ئەو سێ ئوستڕاڵیە دەدات کە لە ئێران دەستگیرکراون. بەهۆی هۆکاری تایبەتییەوە هیچ وردەکارییەکی دیکە نادەین."

ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ئێراندا دێت دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 کشایەوە و دووبارە سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا و هەناردەی نەوتی ئێرانی ڕاگرت.

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەدا ئافرەتێکیان لەگەڵ هاوڕێ ئوستڕاڵییەکەیدا بۆ گەشتێک چووە بۆ ئاسیا و ئافرەتەکەی دیکە کە لە یەکێک لە زانکۆکانی ئوستڕاڵیا دەخوێنێت لە دوو ڕووداوی جیادا دەستگیرکراون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە ناوی دەستگیرکراوەکان نەدا بەپێی داوای وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا، حکومەتی ئوستڕاڵیاش وتی مامەڵە لەگەڵ هەردوو دۆسیەکەدا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG