هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات یه‌كشه‌مه گوتیان له وه‌تا هێرش بۆ سه‌ر دواین بنكه‌ی داعش له خۆرهه‌ڵاتی سوریا له ماوه‌ی دوو مانگدا زیاتر له ٦٠،٠٠ كه‌س، زۆربه‌یان مه‌ده‌نی، له شوێنی ده‌ورگیراو هاتوونه‌ته‌ده‌ر.
گوته‌بێژی ئه‌و هێزانه كینۆ گابریل به رۆژنامه‌نوسانی گوت كه ٢٩،٦٠٠ كه‌س، كه زۆربه‌یان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعشن، خۆیان ته‌سلیم كردوه له وه‌تا هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات به پێشه‌نگی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ ده‌وری گوندی باغۆزیان دا.
هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات گوتیان ٥،٠٠٠ چه‌كداری داعشیان له نێو ئه‌و كهسانهدابوونه، وه‌ك ڕۆیتێرز له باغۆزه‌وه ڕاپۆرت ده‌كات.
گابریل گوتی هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چوارساڵی ڕابردوودا ٣٤،٠٠٠ مه‌ده‌نی له باغۆز چۆلیان كردووه.
مسه‌فا باڵی، گوته‌بێژێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات به ڕۆیتێرزی گوت له ماوه‌ی شه‌و دا ته‌نیا ده‌وری سه‌د ملیتان و بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان ته‌سلیم كردووه.
بالی گوتی، "ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ده‌كرد ژماره‌یه‌كی زۆری تێرۆرستان و بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌ڵام ته‌نیا گرووپێكی بچووك ئه‌و كاره‌یان كرد."
وه‌ك ڕۆیتێرز ده‌ڵێت چه‌ندین فڕۆكه‌ی جێتی هاوپه‌یمانان به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌فڕین به‌ڵام هێچ هێرشی دیكه‌ی هه‌وایی ئه‌نجام نه‌دراوه، له ده‌مێكدا هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ڕۆژدا كه‌سانی زیاتر خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن.
ئه‌و هێزانه گوتیان كه ١،٠٣٦ تێرۆریست له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌شكری دا كوژراون و هه‌روه‌ها گه‌لێكیش بریندار بوون له وه‌تا ٩ی مانگی ١ی زاینی كرداره‌كه ده‌ستی پێكرد له ده‌مێكدا ٨٢ شه‌ڕه‌وانی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات كوژران و ٦١ كه‌سیشیان برینداربوونه.
هه‌روه‌ها ٥٢٠ چه‌كداری داعش له ماوه‌ی كرداره‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك دا كوژراون كه چه‌ندین گوند ده‌گرنه‌وه.